کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی نوێی ڕێژیم؛ پیتاندنی ٩٠ لەسەد لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل

10:23 - 22 بانەمەڕ 2726

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی بەکارهێنانی دۆسییەی ئەتۆمی وەک ئامرازی گوشار و باجوەرگرتنی سیاسی، جارێکی دیکە پەنای بۆ هەڕەشەی تێپەڕاندنی هێڵە سوورە نێودەوڵەتییەکان بردووەتەوە.

ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی میللی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند کە یەکێک لە بژاردەکانی وڵاتەکەی لە ئەگەری هەر هێرشێکی دووبارەی ئەمریکا و ئیسرائیل، دەستپێکردنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕێژەی ٩٠ لەسەد دەبێت.

ئەم بەرپرسەی مەجلیسی ڕێژیم ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بابەتە لە مەجلیسدا تاوتوێ دەکرێت.

ئەم لێدوانە توندە لە کاتێکدایە کە پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕێژەی ٩٠ لەسەد بە واتای گەیشتن بە ئاستی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دێت و ئەمەش دەتوانێت ئاستی گرژییە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بگەیەنێتە لووتکە.