کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ٩٢٧ی ڕۆژنامەی «کوردستان» چاپ و بڵاو بووەوە

10:50 - 31 خەرمانان 2726

ژمارەی ٩٢٧ی «کوردستان»، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (تایبەت بە نیوەی دووەمی مانگی خەرمانان)، بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بووەوە. 
لەم ژمارەیەی «کوردستان»دا، جگە لە ڕاگەیەندراوی دەستەی کارگێڕی بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، پەیامی سکرتێری گشتی بەبۆنەی بەبۆنەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە ٢٥ی خەرماناندا، سپاسنامەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە سەرکەوتنی مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان، پەیامی کاک مستەفا هیجری لەمەڕ هێرشی ناڕەوا بۆ سەر باوکی ژینا ئەمینی، ڕوانینی حیزب لە پەراوێزی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و پەیامی یەکیەتیی ژنان سەبارەت بە ١٧ی خەرمانان؛ چاومان بەم وتار و بابەتانەش دەکەوێت:
_ کورتە وڵامێک بۆ ڕاگەیەندراوی بەناو «لاوان و سەرۆک عەشیرەتەکانی مەنگوڕ» لەسەر کوژرانی ئیسلام کاک دەروێشی / مستەفا مەولوودی
_ پێشمەرگە؛ چەمکێکی گرێدراوی بزووتنەوەی مەدەنی–سیاسیی کورد / د. ئازاد محەممەدیانی
_ میکۆنۆس؛ جینایەتێکی لەبیرنەکراو و زامێکی ساڕێژنەبوو! / هەیاس کاردۆ
_ ئێمە پتر خۆمان بە ئێرانی دەزانین! / مستەفا مەولوودی
_ وتووێژی ڕۆژنامەی «کوردستان» لەگەڵ کاک کەماڵ کەریمی، سەبارەت بە ١٧ی خەرمانان / شەهرام سوبحانی
_ کرانەوەی قوتابخانەکان و زانکۆکان / ناسر ساڵحی ئەسڵ
_ وتاری د. کوێستان گادانی لە کۆنفرانسی نۆڕوێژ
_ وتووێژی ڕۆژنامەی «کوردستان» لەگەڵ کاک کەریم پەرویزی، سەبارەت بە ٢٦ی خەرمانان / شەهرام سوبحانی
_ گەڕان بە ئەشقی وشەوە (ئاوڕدانەوەیەک لە شێعری سەحەر موعیزی) / سارۆ خوسرەوی
_ لە بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»یەوە بۆ دروستکردنی هێزی سیاسی / گوڵان هیجری
_ شۆڕشی ژینا لە ڕووی بابەتی و چۆنیەتییەوە هەروا لە لووتکەدایە / مستەفا مەعرووفی
_ بەباکردنی خەرمانی کۆمیتەی ئیمداد / دارسمە
_ فۆرموڵەکانی بێدەنگی و گوللەکانی بێرلین / زانیار حوسێنی
_ دیسان کوردستان! / عەلی لەیلاخ

بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی pdfی ئەم ژمارەیەی کوردستان کلیک لەسەر ئەم "لینکە" بکە:

فایلی PDFی ژمارە ٩٢٧ی «کوردستان»