کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ کەماڵ شاکر

11:24 - 28 خەرمانان 2726

هەڤاڵانی حیزبی شیوعیی کوردستان!

تێکۆشەرانی خەبات لەپێناو ڕزگاری و یەکسانی!

هەواڵی کۆچی دوایی کاک کەماڵ شاکر، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان هەموومانی دڵگران و خەمبار کردووە.

بەڕێز کەماڵ شاکر کەسایەتیی سیاسی ناسراوی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و بزووتنەوەی چەپ و یەکسانیخوازی لە عێراق بوو. بەڕێزیان لەپێناو ئامانجە بەرزەکانیدا ساڵانێک کەوتە زیندانی حکوومەتی بەعسەوە و لە تێکۆشانی سیاسیی خۆیدا شوێن‌پەنجەی دیاری بەسەر ڕووداوەکانەوە هەبوو.

کەسایەتیی نیشتمانپەروەر کەماڵ شاکر کە لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وەزیری تەندروستی بوو، دۆستی نیزیکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ڕۆژهەڵات و حیزبی دێموکرات بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک کەماڵ شاکر کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، كەسوكار و هاوڕێیان و هاوخەباتەکانی خوالێخۆشبوو لە حیزبی شیوعیی کوردستان دەکا.

بێگومان ناو و یادی کاک کەماڵ شاکر لە دڵی خەڵکی کوردستان و لە بزوتنەوەی نەتەوەیی و یەکسانیخوازیی کوردستاندا بە بەرزی و مەزنی دەمێنێتەوە.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی پێوەندییەکان

١٨/٩/٢٠٢٦