کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی لێبووردنی نێودەوڵەتی؛ ئاشکرابوونی ناوی بەرپرسان و فەرماندەکانی سەرکوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

10:56 - 26 خەرمانان 2726

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، ناوی دەیان بەرپرسی ڕێژیمی ئێرانیی هێناوە کە تۆمەتبارن بە تاوان دژی مرۆڤایەتی لە ڕەوتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ساڵی ١٤٠١دا.

بەپێی ڕاپۆرتی "داڕێژەرانی تاوان"ی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ناوی بەرپرسان، فەرماندەکان و بەرپرسانی سیاسی/پارێزگایی لە بەشی پەیوەندیدار بە پارێزگاکانی سنە، ورمێ، کرماشان و ئیلام بەم شێوەیەی خوارەوە ڕیزبەند کراون:

١. پارێزگای سنە

فەرماندەیی ئینتیزامی (فراجا) - پارێزگای سنە:

عەلی ئازادی: فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای سنە

شێرزاد ڕەسووڵی: فەرماندەی ئینتیزامیی شاری سەقز

عەلیڕەزا مورادی: فەرماندەی ئینتیزامیی شاری سنە

فەرزاد کەریمی: فەرماندەی ئینتیزامیی شاری بانه

عەباس مەسعوودی: جێگری فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای سنە

جەعفەر ئاقا‌ئەفشار: فەرماندەی یەکەی تایبەتی(یگان ویژە) ئینتیزامیی پارێزگای سنە

عیسا گەوهەری: سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆ/ڕێگەی پارێزگای سنە

 

سپای تێرۆریستی پاسداران- پارێزگای سنە:

سەید سادق حوسێنی: فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای سنە

جەمشید ڕەزایی: فەرماندەی سپای شاری سنە

یووسف مەعرووفوەند: فەرماندەی سپای شاری سەقز

ئەمیر بەهرام‌نژاد: فەرماندەی سپای شاری بانه

عەلی‌ئەسغەر کشاوەرز: جێگری فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای سنە

 

بەرپرسانی سیاسی و فەرماندارییەکان - پارێزگای سنە:

ئیسماعیل زارعی‌کووشا: پارێزگاری سنە (سەرۆکی شۆرای تەئمینی پارێزگا)

مەهدی ڕەمەزانی: جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاریی سنە

حەسەن عەسگەری: فەرمانداری شاری سنە (سەرۆکی ئەنجومەنی دابینکردنی ئەمنییەتی شار)

جەعفەر تەوان: فەرمانداری شاری سەقز (سەرۆکی شۆرای تەئمینی شار)

کەماڵ خدری: فەرمانداری شاری بانه (سەرۆکی شۆرای تەئمینی شار)

 

٢. پارێزگای ورمێ

فەرماندەیی ئینتیزامی (فراجا) - پارێزگای ورمێ:

ڕەحیم جەهانبەخش: فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای ورمێ

حەسەن شێخنژاد: فەرماندەی ئینتیزامیی شاری ورمێ

حەبیب مەجیدی: فەرماندەی ئینتیزامیی شاری بۆکان

مەنسوور شەوقانی: فەرماندەی ئینتیزامیی شاری مەهاباد

ئیرەج حەسەنخانی: جێگری فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای ورمێ

مووسەوی: فەرماندەی یەکەی تایبەتی ئینتیزامیی پارێزگای ورمێ

 

سپای تێرۆریستیی پاسداران- پارێزگای ورمێ:

حەبیب شەهسواری: فەرماندەی سپای شوهەدای پارێزگای ورمێ

حوسێن جەمشیدی: فەرماندەی سپای شاری بۆکان

ئەكبەر نەورۆزی: فەرماندەی سپای شاری مەهاباد

مەهدی ڕەزەوی: فەرماندەی قەرارگەی حەمزەی سەیدولشوهەدا (ئاستی ناوچەیی باکووری ڕۆژاوا)

 

بەرپرسانی سیاسی و فەرماندارییەکان - پارێزگای ورمێ:

محەممەدسادق موعتەمێدیان: پارێزگاری ورمێ (سەرۆکی شۆرای تەئمینی پارێزگا)

ڕەزا ئیبراهیمی: جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاریی ورمێ

غوڵامحسێن عەماری: فەرمانداری شاری ورمێ (سەرۆکی شۆرای تەئمینی شار)

خەشایار سەنعەتی: فەرمانداری شاری بۆکان (سەرۆکی شۆرای تەئمینی شار)

ئەمیر قادری: فەرمانداری شاری مەهاباد (سەرۆکی شۆرای تەئمینی شار)

 

٣. پارێزگای کرماشان

فەرماندەیی ئینتیزامی (فراجا) - پارێزگای کرماشان:

عەلی‌ئەکبەر جاویدان: فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان

عەلیڕەزا دەلیری: فەرماندەی ئینتیزامیی شاری کرماشان

فەرزاد ئەکبەری: جێگری فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان

غوڵامعەلی ئەمیری: فەرماندەی یەکەی تایبەتی ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان

 

سپای تێرۆریستی پاسداران- پارێزگای کرماشان:

بەهمەن ڕەیحانی: فەرماندەی سپای نەبیی ئەکرەمی پارێزگای کرماشان

سەعید بەهەشتی‌ڕاد: جێگری ڕێکخەر / جێگری سپای پارێزگای کرماشان

محەممەدنەزەر عەزیمی: فەرماندەی قەرارگەی ناوچەیی نەجەفی ئەشرەف

 

بەرپرسانی سیاسی و فەرماندارییەکان - پارێزگای کرماشان:

بەهمەن ئەمیری‌مۆقەدەم: پارێزگاری پێشووی کرماشان (سەرۆکی شۆرای تەئمینی پارێزگا)

عەلی‌ئەسغەر عەباس‌زەمانی: جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاریی کرماشان

فەیزوڵڵا ڕەنجبەر: فەرمانداری شاری کرماشان (سەرۆکی شۆرای تەئمینی شار)

 

٤. پارێزگای ئیلام

فەرماندەیی ئینتیزامی و سپا - پارێزگای ئیلام:

دلاوەر ئەلخاسی‌مێهر: فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای ئیلام

جەماڵ شاکەرەمی: فەرماندەی سپای ئەمیرولموئمنینی پارێزگای ئیلام

 

بەرپرسانی سیاسی و فەرماندارییەکان - پارێزگای ئیلام:

حەسەن بەهرام‌نیا: پارێزگاری ئیلام (سەرۆکی شۆرای تەئمینی پارێزگا)

محەممەدسوبحان حەسەنی: جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاریی ئیلام

عەبدولساحیب نادری: فەرمانداری شاری ئیلام (سەرۆکی شوڕای تەئمینی شار)