جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، کشانەوەی واشنگتۆن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی جیهانی لە کەرتی وزەدا؛ چونکە ڕێژیمی ئێران لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا، بەردەوامە.
ڤانس لە وتارێکدا ڕایگەیاند، بژاردەی جێگرەوەی ئەمریکا ئەوەیە بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵێین "ئێوە بە تەنیا ماونەتەوە"، کە ئەمەش بەپێی بەردەوامیی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی، دەستبەجێ قەیرانی وزە لە جیهاندا دێنێتە ئاراوە.
جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا جەختی کردەوە کۆشکی سپی پێبەندە بە ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، دوورخستنەوەی ئەمریکا لە شەڕە دەرەکییەکان بە مانای بەکارنەهێنانی ئەرتەش بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەمریکا نییە.
ڤانس هەروەها وتی، ئەمریکا پاشەکشەی گەورەی بە بەرنامەی ئەتۆمی و سپای باوی ڕێژیمی ئێران هێناوە، بەڵام هێزەکانی تاران تەنانەت لە نێوەندی دانوستانەکانی ئاشتیشدا لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوام بوون.
ناوبراو جەختی کردەوە کۆشکی سپی هەنگاوی بەرپرسیارانەی ناوە تا ڕێگە نەدات تێرۆریزمی ئێران ڕێگری لە گواستنەوەی نەوت و گاز بکات.