کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی ئەمریکا پڕۆژەیاسای سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترامپ دژی ئێرانی ڕەت کردەوە

09:47 - 25 بانەمەڕ 2726

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، کە کۆمارییخوازەکان تێیدا زۆرینەن، بە جیاوازییەکی زۆر کەم ئەو پڕۆژە بڕیارەی دێموکراتەکانی ڕەت کردەوە کە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و سنووردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانی دۆناڵد ترامپ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش کرابوو.

بڕیارەکە پێویستی بە مۆڵەتی فەرمی کۆنگرە هەبوو بۆ هەر کارەکتەرێکی سەربازی، بەڵام دەنگەکان بە یەکسانی (۲۱۲ دەنگ لە بەرامبەر ۲۱۲ دەنگ) دابەشبوون؛ بەمەش زۆرینە بەدەست نەهات و پڕۆژەیاساکە  شکستی هێنا.

ئەم ئەنجامە نیشان دەدات کە جیاوازی ڕای نێوان پارتەکان کەمبووەتەوە و کۆماریخوازەکان تەنیا زۆرینەیەکی لەرزۆکیان لەدەستدایە. هاوکات لە مەجلیسی سناشدا پڕۆژەیاسایەکی هاوشێوە بە جیاوازی تەنیا یەک دەنگ (۵۰ دەنگی نەرێنی  لە بەرامبەر ۴۹ ئەرێنی) پەک خرا، کە تێیدا سێ کۆماری دەنگیان لەگەڵ دێموکراتەکاندا دابوو.