کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانیی ١١٢ وڵات بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هۆرمۆز

09:19 - 23 بانەمەڕ 2726

١١٢ وڵاتی جیهان چوونەتە پاڵ پڕۆژەبڕیاری هاوبەشی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو لە شۆرای ئەمنییەت کە تایبەت بە پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هۆرمۆزە.

کەناڵی "ئەلجەزیرە" لەزاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایگەیاند کە وڵاتانی وەک هێند، ژاپۆن و زۆربەی وڵاتانی ئورووپا لە ڕیزی ئەو دەوڵەتانەدان کە پشتگیریی ئەم بڕیارە دەکەن.

پشتیوانیکردنی ١١٢ وڵات لەم پڕۆژەیە، نیشانەی هاودەنگییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان لەم ناوچە ستراتێژییەدایە.

ئەم پڕۆژەبڕیارەی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو، بە ئامانجی پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگریکردن لە تێکچوونی ئابووریی جیهانی ئامادە کراوە، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کەوتبووە مەترسییەوە.