کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڤاری "گڕوگاڵی منداڵان" لەلایەن ناوەندی نێرگزەوە بڵاو کرایەوە

13:34 - 27 خەرمانان 2726

ڕێکخراوی منداڵپارێزیی نێرگز کە یەکێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بڵاوبوونەوەی ژمارەی نوێی گۆڤاری “گڕوگاڵی منداڵان”ـی تایبەت بە منداڵ و مێرمنداڵانی ڕاگەیاند.

ئەم گۆڤارە بە سەرپەرشتیی سەرنووسەر “گیابەند نستانی” و بە ماندووبوونی دەستەی نووسەران و دیزاینەریی ”سەلیم باپیری” ئامادە کراوە.

ناوەندی منداڵپارێزیی نێرگز ئامانجی سەرەکی لە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری "گڕوگاڵی منداڵان"ی، بە گەشەپێدانی هزری و پەروەردەیی منداڵان لە ژینگەیەکی پڕ لە زانست و ئەدەبیدا ڕاگەیاندووە.

ئەم بەرهەمە نوێیە، کۆمەڵێک چیرۆک و شێعر و بابەتی پەروەردەیی، زانستی، وەرزشی و چالاکیی فیکریی منداڵان لەخۆ دەگرێت.

ڕێکخراوی منداڵپارێزیی نێرگز خوێندنەوەی ئەم گۆڤارەی بۆ منداڵان، بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ گەشەکردنی هزرییان زانیوە.

ناوەندی منداڵپارێزیی نێرگز یەکێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵانە بە بەڕێوەبردنی دەیان جۆر چالاکی لە پێوەندی لەگەڵ پەروەردەی منداڵان لە پێگەیاندنی منداڵانی نێو شۆڕشدا ڕۆڵێکی کارا و گرنگی گێڕاوە.