لە درێژەی هەوڵەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ لەنێوبردنی گرووپە چەکدارە تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند فەرماندە و بنکە و ژێرخانی حەماس لەنێو بران.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەرتەشی ئیسرائیل فەرماندەیەکی حەماس بە ناوی ئەحمەد فوئاد خەلیل خەلەس و فەرماندەیەکی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی بە ناوی سوبحی حەداد هاشم بەترەیخیلە غەززە لەنێو برد.
بەپێی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەم تێرۆریستانە لە چاندنی بۆمب و چالاکیی دژ بە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە غەززە بەشدارییان کردبوو.
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەم تێرۆریستانە لە ماوەی ڕابردوودا پلانە تێرۆریستییەکانی دژ بە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و هاووڵاتییانی ئیسرائیلی پێش دهخست و بە شێوەیەکی بەردەوام ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئیسرائیل لە گوندی عەقرەبە تێرۆریستێکی ئەو گرووپە کراوەتە ئامانج.
هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و بەڕێوەبەرایەتیی شاباک ڕایانگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم لە گوندەکانی قەبلان، عۆسرین، عەقرەبە و یەتما چەند چالاکییان ئەنجام داوە.
هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل لەو ئۆپەراسیۆنەدا باڵەخانەی شوێنی حەوانەوەی تێرۆریستەکی دیکەی حەماسیان گەمارۆ دا و لەنێویان برد.
هێزەکانی ئیسرائیل هەروەها چوار فەرماندە و کەسی گرنگیی داواکراوی حەماسیان دەسبەسەر کرووە کە قاچاخچی چەکوچۆل بوون.
هاوکات لە سەرانسەری غەززەدا ئەرتەشی ئیسرائیل و شاباک سێ کۆگای چەک و تەقەمەنی و سەکۆیەکی هاویشتنی مووشەکی ئەو گرووپەیان لەنێو برد.
ئیسرائیل و شاباک دوێنێ چوارشەممە، لە سێ ناوچەی جیاوازی غەززە هێرشیان کردە سەر سێ کۆگای چەک و تەقەمەنیی دیکەی ئەو گرووپە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بە هەنگاوی یەکجاری بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی سەربازیی ڕێکخراوی تێرۆریستیی حەماس لە غەززە و پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ئەوان یان هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی بە مەبەستی زیانگەیشتن بە هێزەکانمان بەردەوام دەبێت.