کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی باڵای حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا

10:40 - 7 پووشپەڕ 2726

لە درێژەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەدانی سەر بە ڕێژیمی تاران لە ناوچەکە، ئەرتەشی ئیسرائیل و شاباک لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا باسیان لە کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حەماس بە ناوی وەلید هەنییە کردووە.

ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل و شاباک لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: "وەلید هەنییە جێگری فەرماندەی گرووهانی نۆخبە سەر بە باڵی چەکداریی حەماس کە دەستی لە دەیان کردەوەی تێرۆریستیدا هەبوو، کردووەتە ئامانج".

بە وتەی ئەرتەشی ئیسرائیل و شاباک، وەلید هەنییە یەکێک لەو کەسانە بووە کە ئەندامی نوێی بۆ نێو گرووپی حەماس ڕاکێشاوە و ڕاهێنانی پێ کردوون و لە کردەوە تێرۆریستییەکاندا بەکاری هێناون.

هەروەها هەنییە یەكێک لە بکەرانی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبرە کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا، هەزاران ئیسرائیلی کوژران و بە دیل گیران.

شایانی باسە وەلید هەنییە برازای ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس بوو کە بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ لە شوێنی مانەوەکەی لە تارانی پێتەختی ئێران کوژرا.