کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داڕمانی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ۱۰۵ دۆلار

13:24 - 20 خەرمانان 2726

تازەترین ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ئاشکرای کرد کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی ئاگۆستدا، ڕۆژانە ۳۹۹ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و بۆ نزیکەی دوو میلیۆن و ۸۶ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دابەزیوە. ئەمە گەورەترین دابەزینی بەرهەمهێنان لە نێوان ئەندامانی ئۆپێکە.

لەکاتێکدا بەرهەمهێنانی ئێران دابەزیوە، بەرهەمی گشتیی ئۆپێک بەهۆی بازدانی بەرهەمهێنانی عێراق (زیادبوونی ۶۶۴ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، ڕۆژانە ۳۴۶ هەزار بەرمیل، زیادی کردووە. لە بەرانبەردا بەرهەمهێنانی عەرەبستانی سعوودی ۷۵ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

هاوکات لەگەڵ دابەزینی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی ئێران و ئاڵۆزی لە هەناردەکردنی نەوتی ناوچەکە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە؛ بە شێوەیەک نرخی نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی ۱۰۵.۹۰ دۆلار و نەوتی ئەمریکاش لە دەوروبەری ۱۰۰ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.