ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی لە شاری دۆسێلدۆرفی وڵاتی ئاڵمان و بە بەشداریی ١٢٠ ئەندامی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی و٣٥ قوتابخانەی کوردی لە سەرتاسەری جیهان بەڕێوە چوو.
لەو کۆنگرەیەدا لە دەسپێکی بەرنامەکاندا چەندین میوان بەشدار بوون .
کۆنگرەکە بە بەشداریی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییان لە دیاسپۆرا و دوکتور ئیسماعیل کامیل سەرۆکی ڕەوەندی کوردستانی و فەلاح حەسەن وەک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە یەکیەتیی ئورووپا و چەندین کەسایەتیی دیکەی کوردستانی، ئاڵمانی و نوێنەرانی بەشێک لە حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی کوردستان بەشدار بوون.
لە، کۆنگرەیەدا پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-نوێنەرایەتیی ئورووپا خوێندرایەوە.
دواتر سەرجەم ئەندامانی کۆنگرە لە پرۆسەیەکی دێموکراتیکدا دەنگیان بە بەربژێرانی خۆیان دا و هەشت کەس وەک نوێنەرانی کوردستان هەڵبژێردران.
ئەم هەشت کەسە وەک دەستەی نوێی بەڕێوەبەری بۆ سێ ساڵی داهاتوو کارەکانی فێدراسیۆن ڕادەپەڕێنن.
کاتژمێر ۷ی ئێوارە کۆنگرە بە سەرکەوتوویی کوتایی بە کارەکانی هێنا.