لە کاتێکدا کە ڕێککەوتننامەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە نێوبژیوانیی ئەمریکا لەمەڕ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزی واژۆ کرا، حیزبوڵڵا چەند هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئیسرائیل و لە دژکردەوەدا ئەرتەشی ئیسرائیلیش باسی کە کوژرانی چەند ئەندامێکی ئەو گرووپە کردووە.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی نەبەتییەی باشووری لوبنان چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج".
هەروەها لەو ڕاگەیەندراوەی ئەرتەشی ئیسرائیلدا باس لە تێکشکانی چەند هێرشێکی ئاسمانیی حیزبوڵڵا کراوە کە ئیسرائیل وەک هەڕەشە دژی ئەمنییەتی وڵاتەکەی ناوی لێ بردووە.
ئەرتەشی ئیسرائیل پێداگریی لەسەر هەوڵەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵا کردەوە و ڕایگەیاندووە: "ڕێگە نادەین ئەو گرووپە زیان بە خەڵکی ئیسرائیل و هێزەکانمان بگەیەنێت".
هەروەها سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەیشتن بە ڕێککەوتننامەی کۆتایی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان، حیزبوڵڵا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل و لە بەرانبەردا ئیسرائیل لە هێرشکردەنە سەر ئەو گرووپە بەردەوامە.
هەروەها بێنیامین نێتانیاهوو ڕایگەیاندووە هەتا چەککرانی تەواوی ئەو گرووپە لە ناوچەکانی باشووری لوبنان پاشەکشێ ناکەن.