وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم بە توندی ڕەخنەی لە بەیاننانەی ڕۆژی پێنجشەممەی وڵاتانی ئەندام لە شۆرای هاوکاریی وڵاتانی کەنداو گرت و ئەو بەیاننامەیەی بە دەستێوەردان، ناپەرپرسانە و هەڕەشەئامێز لەقەڵەم دا.
ئەمڕۆ هەینی ٤ی پووشپەڕ، وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە "پێشنیار بە وڵاتانی کەنداو دەکەین کە لە هاوکاریی ئەمریکا و هەڕەشە لە بەرنامە ناوکییەکانمان خۆیان ببوێرن".
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە شۆرای هاوکاریی وڵاتانی کەنداو ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی پووشپەڕ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایانگەیاند کە "ئاشتی و ئەمنییەتی بەردەوام لە ناوچەکە پێویستی بە ڕێگریکردن لە هەموو هەڕەشەکانی ئێران لەوانەش، مووشەکی بالستیک، دۆڕن و دەستوپێوەندییەکانی لە ناوچەکەیە".
ئەو شۆرایە پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە لە هەر لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتننامەیەکدا دەبێت بەرژەوەندیی وڵاتانی کەنداو لە بەرچاو بگرێت و یارمەتیدەری سەقامگیریی ناوچە و پاراستنی دەسکەوتە ئابوورییە گەشەکردووەکان بن.
وڵاتانی ئەندام لە شۆرایە بریتیین لە: عەرەبستان، قەتەر، عومان، بەحرەین، ئیمارات و کوەیت.