کاناڵی "کان"ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە قەتەر بۆ جێگیربوونی ئاگربەست لە لوبنان، لە چوارچێوەی نێوندگیریی نێوان واشینگتۆن و تاراندا، یارمەتیی کۆماری ئیسلامی دەدات تاکوو دانوستانەکان بە پرسی لوبنانەوە گرێ بدات.
ئەم هەڵوێستە ڕەخنەی لایەنە سیاسییە دژبەرەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنانی لێ کەتووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە حیزبە دژبەرەکانی حیزبوڵڵا بەم کاناڵەی ڕراگەیاندووە کە قەتەر بە هەوڵەکانی خۆی لە لوبناندا ڕۆڵی نەرێنی دەگێڕێ، چونکە ئەم هەوڵانە دەرفەتی ئەوە بە کۆماری ئیسلامی دەدەن کە پێگەی خۆی لەم وڵاتەدا زیاتر پەرە پێ بدات.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی کە قەتەر لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بە بێ ڕازیبوونی تاران، حیزبوڵڵا چەک ناکرێت. بۆیە دەوحە لە هەوڵدایە کە ئێران بکاتە لایەنێکی چارەسەر بۆ پێشگرتن لە دەرگیرییەکان لە لوبنان کە بەشێک لە وتووێژەکانی سویسە.
ئەم سیاستمەدارە لوبنانییە، باسی لە ئامانجی ڕێبەریی وڵاتەکەی بۆ لاوازکردنی پێگەی کۆماری ئیسلامی لە لوبناندا کرد و وتی قەتەر بە هۆی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێش بە کەڵکوەرگرتنی کۆماری ئیسلامی لە گەرووی هۆرمۆز بگیرێ بەڵام، لە بەرانبەر ڕۆڵ و پێگەی لوبنان نەرمییەکی زیاتر نیشان دەدات.