کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا: دامەزراوەیەک لە قەتەر بۆ چاوەدێریکردنی پارەکانی ئێران پێکدێت

20:59 - 3 پووشپەڕ 2726

وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بە دووبارەکردنەوەی وتەکانی دۆناڵد ترامپ جەختی کردەوە کە ڕێژەیەکی زۆری داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران بۆ کڕینی ماددەی خۆراکی و دەرمانی لە ئەمریکا بەکار دەهێندرێت تەنانەت ئەگەر بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڵێن کە خۆیان شوێنی خەرجکردنی پارەکان دیاری دەکەن.

سکات بێسێنت بە کاناڵی "سی‌ئێن‌بی‌سی" ڕاگەیاند کە وەزارەتی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوەیەکی جێبەجێکاری لە دۆحە دەبێت بۆ چاوەدێریکردنی ئەو پارانە.

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە بەشێک لە پارەکانی ئێران بۆ کڕینی گەنمەشامی، گەنم، سۆیا و بەرهەمەکانی دیکە لە جووتیاران و ئاژەڵدارانی خۆمان ئازاد دەکەین بە وتەی ترامپ ئێران پێویستی بە ماددەی خۆراکی هەیە و ئێمە ئەو ماددە خۆراکیانە بە تایبەتی لە ئەمریکا بۆیان دەکڕین.

ئەو وتانەی ترامپ و بێسێنت لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران تا ئێستا کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و دەرمانی لە ئەمریکا ڕەت کردووەتەوە.