کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنا دەسەڵاتە سەربازییەکانی سەرۆککۆماری دژی ئێران بەرتەسک کردەوە

11:15 - 3 پووشپەڕ 2726

سێنای ئەمریکا بە ٥٠ دەنگی ئەرێ لە بەرانبەر ٤٨ دەنگی نەخێر، بڕیارنامەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتە سەربازییەکانی سەرۆککۆمار و ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ئێرانی پەسند کرد؛ ئەمەش یەکەم جارە جۆرە گەڵاڵەیەکی لەم شێوەیە لە هەردوو بەشی کۆنگرەدا دەنگ بهێنێتەوە.

ئەم بڕیارنامەیە دۆناڵد ترامپ پێبەند دەکات هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە هەر چەشنە پێکدادانێک لە دژی کۆماری ئیسلامی بکشێنێتەوە، مەگەر ئەوەی کۆنگرە بە فەرمی شەڕ ڕابگەیەنێت.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" بە توندی هێرشی کردە سەر ئەم بڕیارە و بە "بێ‌مانا و بێ‌وەخت" ناوی برد.

ترامپ وتی کە لە کاتێکدا ئێران لەژێر گوشاردا بوو و ڕێزی لە ئەمریکا دەگرت، کۆنگرە بەم کارەی دڵگەرمی و هاوکاریی پێشکەشی تاران کردووە.

ئەو بە توندی ڕەخنەی لەو چوار سێناتۆرە کۆماریخوازە گرت کە دەنگیان لەگەڵ دێموکراتەکان خستووە و جەختی کردەوە کە ئەمە تەنیا کارەکەی ئەو قورستر دەکات، بەڵام ئەو وەک هەمیشە کارەکە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام دەگەیەنێت.