کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی موخابرات لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەردەوامە

14:12 - 2 پووشپەڕ 2726

لە درێژەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی موخابرات لەژێر ناوی "دووشەممەکانی ناڕەزایەتی"، کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی سنە، ئەهواز، تاران و کرماشان بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، خانەنشینان داوای مافی پێشێلکراوی خۆیان و جێبەجێ نەبوونی یاسا کردووە.

هەروەها خانەنشینان خوازیاری ڕادەستکردنی شیرکەتی موخابرات بە کەرتی تایبەت بوون.

لەو کۆبوونەوانەدا دروشمی جۆراوجۆر لە دژی نادادپەروەری وتراوەتەوە.

هەروەها خانەنشینانی موخابرات باسیان لەوە کردووە لە ڕەوتی ئەو کۆبوونەوانەدا داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکراوە ئەوەش زیاتر هانمان دەدات کۆبوونەوەکانیان زیاتر پەرە پێ بدەین.

لە شارەکانی دیکەی پارێزگاکانی سنە، خووزستان، تاران، کرماشان، ئێسفەهان، فارس و سیستان و بەلووچستان کرێکاران و کارمەندانی ئیدارە جۆراوجۆرەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاوشێوەیان بەڕێوە بردووە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکاری و مافەکانیان بوون.