کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی بە خەڵکی ئەمریکای ڕاگەیاند کە هیچکات ڕێککەوتننامەیەک واژۆ ناکەن کە لە بەرژەوەندیی ئەمنییەتی ئەمریکا و قازانجی خەڵکی ئەو وڵاتەدا نەبێت.
کارۆلین لیڤیت لە وتووێژێکدا لەگەڵ فاکس نیوز بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بۆ ئەمنییەتی میللیی ئەمریکا و خەڵکی ئەو وڵاتە گرنگە کە ڕێژیمی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی هیچکات دەستی بە چەکی ناوکی نەگات.
لیڤیت پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا چاوەدێریی ڕاستەوخۆی لەسەر هێنانەدەرەوە یان لەکارخستنی پاشماوە ناوکییەکانی ڕێژیمی تاران دەبێت.
هەروەها ناوبرای زیادیشی کرد کە ئەگەر دۆناڵد ترامپ ڕێککەوتننامەیەکی هاوشێوەی بەرجام لە دەورەی سەرۆککۆماریی باراک ئۆبامادا قەبووڵ بکات، گاڵتەجاڕانەیە.
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند کە کۆماری ئیسلامی تەنیا لە کاتێکدا پارەی خۆی وەردەگرێتەوە کە مەرجە دیاریکراوەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات.