وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزای نوێی بەسەر کۆمەڵێک کەسایەتی و قەوارەی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵای لوبناندا سەپاندووە؛ ئەم کەسانە تۆمەتبارن بەوەی کە هەژموونیی خۆیان بۆ دروستکردنی کۆسپ لە بەردەم پرۆسەی ئاشتیی لوبنان و دواخستنی چەککردنی حیزبوڵڵا بەکار هێناوە.
ئەم گەمارۆیانە کە لەسەر بنەمای بڕیارەکانی مانگی مارسی ٢٠٢٦ دەرچوون، ئەو کەس و لایەنانە لە لوبنان، سووریە، عێراق و عومان دەکەنە ئامانج کە لە بواری کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی، بەڕێوەبردنی گرێبەستەکان و ڕاپەڕاندنی کاروباری کۆمپانیا سێبەرەکان بۆ حیزبوڵڵا چالاکی دەکەن.
سکات بێسێنت، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لوبنان بگاتە داهاتوویەکی ئارام و گەشەسەندوو، دەبێت حیزبوڵڵا چەک بکرێت.
ناوبراو جەختی کردەوە کە وەزارەتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی تۆڕە داراییەکانی حزبوڵڵا و لێپرسینەوە لەوانە دەکات کە دەبنە هۆی لاوازکردنی دەوڵەتی لوبنان و تێکدانی ئەمنییەتی ناوچەکە.