له دوای هێرشه‌كانی ئا‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانی ڕێژیم له سنه، هێزه‌كانی ڕێژیم به‌شێک له شوێنه گشتییه‌كانیان كردووه به مۆڵگه‌ی خۆیان.
یه‌كێک له‌و شوێنانه‌ی کە لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا له‌لایه‌ن ئا‌مریكا و ئیسرائیله‌وه خاپوور كرا كه‌ڵانته‌ری ١١ی ڕێژیم له شاری سنه بوو. ئێستا هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كهڵانتهرییه به‌شێک له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی "پیام انقلاب"یان داگیر كردووه. لە به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی مامۆستایان و به‌رپرسانی ئه‌و قوتابخانه‌یە خه‌ریكی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری ئیداریی خۆیانن.
بڕیار وایە له یه‌كی ڕهزبهریشهوه قوتابییه‌كان له‌و قوتابخانه ده‌ست به خوێندن بكه‌نەوە. دایک و باوكه‌كانی ئه‌و قوتابییانە تا ئێستا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان بەم دۆخە ده‌ربڕیوه و ڕێژیم بۆ ئاخرین جار هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه هه‌ر كه‌س ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێ ده‌سبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
بنه‌ماڵه‌كان لە تێكه‌ڵبوونی به چه‌كدارانی ڕێژیم لەگەڵ قوتابییه‌كان نیگه‌رانن چونکە ئەمە هەم ڕێگه‌پێدراو نییە و هەم له‌باری ئه‌منییه‌تییه‌وه جێی مه‌ترسییه.