شەوی هەینی ٢٢ جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە "ئامینە گردە یەعقووبی گوندەوێڵە"، هاوسەری شەهید ئیسماعیل محەممەدیان، پاش ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە ئامینە، ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە گوندی "قەزەناوێ"ی سەر بە شاری شنۆ لەدایک ببوو. ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی ڕێبازی حیزبی دێموکرات بوو و جیا لەوەی هاوسەری شەهید بوو، کوڕێکی بەناوی ئیدریس محەممەدیان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگە بووە و ئێستا وەک ئەندامی ئاشکرای حیزب لە دەرەوەی وڵاتە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.