سێنای ئەمریکا بۆ نۆیەمین جار پڕۆژەیاسایەکی دێموکراتەکانی بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترامپ لە شەڕی دژ بە ئێران ڕەت کردەوە. پڕۆژەکە کە لەلایەن سێناتۆر ڕافایل وارناکەوە پێشکەش کرابوو، تەنیا بە جیاوازیی یەک دەنگ ٤٨ بەرامبەر٤٧ شکستی هێنا.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە ئێران لە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ەوە، دێموکراتەکان بە ٩ پڕۆژەی جیاواز هەوڵیان داوە بەردەوامیی شەڕەکە بە ڕەزامەندیی کۆنگرەوە گرێ بدەن، بەڵام بەهۆی زۆرینەی کۆماریخوازەکان لە کۆنگرە، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبووە.
ئەم دەنگدانە نوێیە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە یاسادانەرانی ئەمریکا چاوەڕوانن ترامپ وردەکارییەکانی پڕۆژەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا لەگەڵ کۆنگرە باس بکات.