کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهیدی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد

16:59 - 26 جۆزەردان 2726

شەوی ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دایکی نیشتمانپەروەر "ئایشێ عەلیزادە ئازەر"، دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە ئایشێ، دایکی دڵسۆزی شەهیدان "خدر ڕەنگین" و "جەعفەر ڕەنگین" بوو کە تەمەنی خۆی لەپێناو پەروەردەکردنی ڕۆڵەی قارەمان و پشتیوانیکردنی ڕێبازی ڕزگاریی کوردستاندا بەڕێ کرد.

شەهید جەعفەر ڕەنگین، لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٠ لە شاری مەهاباد بوو، کە لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ١٣٦٢ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکی قارەمانانەدا لە ناوچەی "گڵۆڵانی خواروو" شەهید بوو و تەرمەکەی لە گۆڕستانی "کانی درێژ" بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

هەروەها ڕۆڵەی دیکەی دایە ئایشێ  بەناوی شەهید خدر ڕەنگین، وەک ئەندام و پێشمەرگەی شاری حیزبی دێموکرات خزمەتی دەکرد و چووە ڕیزی کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدانەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.