کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە گوندی ''نێ''

11:39 - 25 جۆزەردان 2726

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردان، کاک عومەر بەدەخش ئەندامی دێرین و بەوەفای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد .

کاک عومەر لە دەیەی ٦٠ی هەتاوییەوە ببووە ئەندامی حیزب و وەک تێکۆشەرێکی چالاک لە مەریوان و دەوروبەری خزمەتی دەکرد. بەهۆی ئەم چالاکییانەوە، ساڵی ١٣٦٦ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی کامێران بۆ ماوەی چەند مانگ لەژێر ئەشکەنجەدا بوو. ئەو دوای ئازادبوونیشی تا دواساتەکانی ژیانی بە وەفاداری بەرامبەر بە ئامانجەکانی گەلەکەی مایەوە.

تەرمی ئەم تێکۆشەرە، ئێوارەی هەمان ڕۆژ لەلایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری نێ و دەوروبەری بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.