کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداری لە داڕمانی سیستەمی تەندروستیی ئێران بەهۆی کۆچی بەکۆمەڵی پەرستارانەوە

10:31 - 24 جۆزەردان 2726

گەندەڵیی ئابووری و نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی لە ئێران، بووەتە هۆی کۆچ و دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی هێزە پسپۆڕەکان.

جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیم دانی بەوەدا نا کە تەنیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە سێ هەزار پەرستار وازیان لە کار هێناوە یان کۆچیان کردووە، ئەمەش مەترسییەکی جیدی لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

عەبباس عیبادی ڕایگەیاندووە کە قەیرانی کەمیی پەرستار بووەتە هۆی ڕزاویی پیشەیی، بەرزبوونەوەی هەڵە پزیشکییەکان و زیادبوونی ڕێژەی مردنی نەخۆشەکان. ناوبراو هۆشداریی دا کە ئەمنییەتی سیستەمی تەندروستی بە تەواوی کەوتووەتە مەترسییەوە.

ئەم دۆخە نالەبارە ڕەنگدانەوەی فەشەلهێنانی کۆماری ئیسلامی لە دابینکردنی سەرەتاییترین مافەکانی کەرتی تەندروستییە.

 لەکاتێکدا بودجەی وڵات بۆ دامەزراوە ئەمنییەتییەکان و سەرکوت خەرج دەکرێت، کەرتی دەرمانی ئێران بەرەو داڕمانی یەکجاری دەچێت و بەرپرسانیش ناتوانن بارودۆخی کاری و بژێوی پەرستاران چاک بکەن.