کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

09:23 - 23 جۆزەردان 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک ڕەشید مستەفاپوور ناسراو بە "ڕەشید سەیدەوان"، خەڵکی گوندی "تیکانلووجە"ی سەر بە مەهاباد، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەشید کەسایەتییەکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە بوو. ناوبراو بۆ پشتگیریکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێناو گەیشتن بە ئازادی هەمیشە هاندەر و ڕێنوێنی دۆستان و هاوڕێکانی بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.