لە درێژەی چالاکییە کولتوورییەکاندا لە شاری سەقز، کۆڕی ناساندن و لێکدانەوەی کۆمەڵە کتێبی "بیرۆکە بچووکەکان" (کە لە ٨ بەرگ پێکهاتووە) بەڕێوە چوو.
ئەم کۆڕە لە کتێبخانەی "نەشمیلان"ی سەر بە ڕێکخراوی "هیوای زانست" ڕێک خرا.
ئەم کۆمەڵە کتێبە لەلایەن ئازاد ئەمینی، ئەندامی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەکە و نسار ئەمینی، خوێندکاری کارناسیی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراون.
لە کۆڕەکەدا، هەر یەکە لە شڕۆڤەکاران: موفیدە مەزهەر (نووسەری بواری منداڵان)، مەرزیە برووجێردی (کارناسی باڵای دەروونناسیی منداڵان) و زاهید ئارمی (نووسەر، وەرگێڕ و شانۆنووس) بەشدارییان کرد و تیشکیان خستە سەر ناوەڕۆک، گرنگی و ڕەهەندە پەروەردەییەکانی ئەم بەرهەمە بۆ منداڵان.
