کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی زانستیی پڕۆفیسۆری بەدەست هێنا

11:05 - 22 جۆزەردان 2726

دوکتور هەژار ڕەحیمی کوڕە پێشمەرگەی تێکۆشەر و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، دوای بڕینی سەرجەم قۆناغە زانستییەکان، بەرزترین پلەی ئەکادێمیی (پڕۆفیسۆر)ی لە بواری ئەدەبی کوردیدا لە زانکۆی سۆران بەدەست هێنا.

بەپێی فەرمانی فەرمیی سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران، دوکتور هەژار ڕەحیمی، پلەی زانستیی لە "پڕۆفیسۆری یاریدەدەر"ەوە بۆ پلەی باڵای "پڕۆفیسۆر" لە بواری''ئەدەبی کوردیدا'' بەرز کرایەوە.

دوکتور هەژار بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم نازناوە باڵایەوە ڕایگەیاند: "ئەمە دوایین پلەی زانستییە لە دنیای ئاکادێمیدا، بەڵام بۆ من سەرەتای کاری جیددیتر و بەرپرسیاریەتیی مەزنترە لەپێناو خزمەتکردنی زانست و حەقیقەت."

ناوبراو کە پێگەیەنراوی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرە، لە پاڵ دڵسۆزییەکەی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی، وەک سیمایەکی دیاری ئاکادێمی لە ناوەندە زانستییەکانی کوردستاندا خزمەت دەکات.