پێنتاگۆن ڕایگەیاند، شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەشێکە لە "سەپاندنی دیپلۆماسی" و هەوڵێکە بۆ ناچارکردنی تاران تا بێتە سەر مێزی دانوستان.
پیت هێگسێت، وەزیری شەڕی ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، ڕایگەیاند: ''ئەگەر پێویست بكات لە ڕێگەی بۆمبەوە دانوستان بکەین، ئەوە بە بۆمب دانوستان دەکەین، ئێمەش لەم کارەدا شارەزاییەکی باشمان هەیە.''
وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێش دەستپێکردنی هێرشەکان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندبوو کە فەرماندەیی ناوەندی (سێنتکام) شەوێکی سەرقاڵیان دەبێت، چونکە سەرۆککۆمار ترامپ فەرمانی داوە بە توندی ئامانجەکان بپێکن.
بە وتەی هێگسێت، هێزەکانی ئەمریکا هێرش دەکەنە سەر "دامەزراوە گرینگ و ستراتیژییەکان" لە نێوخۆی ئێراندا، چونکە کۆماری ئیسلامی ئامادە نەبووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لەگەڵ ئەمریکا بگاتە ڕێککەوتن.
هاوکات سێنتکام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، لە وڵامی دەستدرێژییە بەردەوام و بێ پاساوەکانی ئێراندا، چەندین هێرشی بەرگریی زیاتریان دژی چەند ئامانجێک لە نێوخۆی ئەو وڵاتەدا ئەنجام داوە.