کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئەگەر ئێران ڕێککەوتن نەکات شەوی پێنجشەممەش بۆردومان دەکرێتەوە

08:48 - 21 جۆزەردان 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماریی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "فاکس نیوز" ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێژیمی ئێران ڕێککەوتن نەکات، شەوی پێنجشەممەش بە توندی بۆردومان دەکرێتەوە.

ترامپ وتی کە لە هێرشەکانی ڕابردوودا ٤٩ مووشەکی تاماهاک بۆ لێدانی ئامانجەکان بەکارهاتوون، کە هەندێکیان تەنیا ٦٠ کیلۆمێتر لە تارانەوە دوور بوون.

 ترامپ جەختی کردەوە کە بژاردەی هێرشی زیاتر لە ئارادایە و ئێران تەنیا دوو ڕێگەی هەیە: یا ڕێککەوتن یان قەبووڵکردنی لێدانە بەردەوامەکان.

هاوکات فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێرشی توندیان کردووەتە سەر سیستمی ڕاداری، پەیوەندی و بەرگریی ئاسمانی لە سەرتاسەری ئێراندا. ئەم هێرشانە کە بوونە هۆی بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەندین ناوچە، لە بەرەبەیانیی پێنجشەممەدا کۆتاییان هات.