کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی مەیەوە تا ئێستا، لانیکەم ٢٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر کراون.
لەوانە پێنج کەس لە مەهاباد (کە مێرمنداڵێکی تێدایە)، سێ کەس لە ئیلام، سێ کەس لە پیرانشار، دوو کەس لە بۆکان، و لە هەرکام لە شارەکانی جوانڕۆ و ورمێش یەک کەس.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی لاوان، لانیکەم ٢٤ لاوی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر، بەتایبەت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دراون، هەروەها ٦٨ بەندکراوی دیکەی کورد مەترسیی جیبەجێکردنی سزای سێدارەیان لەسەرە.
لە کرماشان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی دوو برای چالاکوانی مەدەنی بە ناوەکانی "مەیسەم و موجتەبا وەیسی" و شەهیدیان کردن؛ هاوکات سزای "موحاربە" بەسەر دوو خزمی تریان بە ناوەکانی "سەجاد و شایان وەیسی"دا سەپێندراوە.