دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، ئاماژەی بە هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران کرد و بەڵێنی دا کە ئەمڕۆ جارێکی تر هێرشی زۆر قورس و توند دەکەینە سەر ئێران.
ترامپ لە کۆشکی سپی و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: "ئێمە هێرشیان دەکەینە سەر و ئەم هێرشانە زۆر توند دەبن. بۆردومانەکان دەست پێدەکەینەوە؛ ئەمە مافی خۆمانە، چونکە ئەوان هێلیکۆپتەرێکی ئێمەیان خستووەتە خوارەوە."
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانیش وتی: "زۆر لە ڕێککەوتن نزیک ببووینەوە، بەڵام ئێرانییەکان بەردەوام کات دەکوژن و پێیان وایە دەتوانن فێڵمان لێ بکەن. ئەوان دەبێت ئەم ڕێککەوتنە واژۆ بکەن، چونکە ڕێککەوتنێکی باشە."
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە دوای ئەوەیە کە ئەرتەشی ئەمریکا شەوی ڕابردوو، لە وڵامی خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی لە کەناراوەکانی عومان، چەندین پێگەی لە باشووری ئێران بۆردومان کرد؛ لە بەرامبەریشدا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە وڵاتانی ئوردن، کوەیت و بەحرەین.
ترامپ پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" نووسیبووی کە تاران کاتی زۆری بەفیڕۆ دا بۆ ڕێککەوتنێک کە بۆ خۆی نایاب بوو، بۆیە ئێستا دەبێت باجەکەی بدات.