کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکرات جارێکی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج

09:59 - 25 بانەمەڕ 2726

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە دڕۆنەکانی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج.
کۆماری ئیسلامی لەم هێرشە نوێیەدا سێ دڕۆنی ئاراستەی کەمپی جێژنیکان کردووە.
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابروودا ئەمە دووەمین جارە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دڕۆنە هێرش دەکاتە سەر ئەم بنکەی حیزبی دێموکرات.
کەمپی جیژنیکان، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە و لە دەستپێکی شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢٩ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.