ڕۆژی سێشەممە، شاندێکی باڵای پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسییەکان، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
شاندی پارتی ماف و ئازادییەکان بە سەرپەرستیی بەڕێز "جەعفەر ستێرک" جێگری گشتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاکپار لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەولوودی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەردوو لایەن، دوایین گۆڕانکارییەکان و دۆخی سیاسیی کوردستان لە هەر چوار پارچە و ناوچەکە بە وردی تاوتوێ کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و گۆڕانکارییەکان و پاراستنی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد کرد.

