کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر چەندین شاری ئێران

09:22 - 18 خاکەلێوه 2726

لە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، ئەرتەشی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و موشەکیی قورسی کردە سەر ناوەندە سەربازی و ستراتیژییەکانی ئێران لە تاران و چەندین پارێزگای دیکە، کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە شەوی دووشەممە و بەرەبەیانی سێشەممە ١٨ی خاکەلێوە، شارەکانی تاران، ورمێ، تەورێز، ئیسفەهان، ئەهواز، قوم و مەشهەد کراونەتە ئامانج.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەم ئۆپراسیۆنەدا سێ فڕۆکەخانەی گرینگی تارانیان بۆمباران کردووە  و دەیان فڕۆکەی شەڕکەر، هێلی کۆپتێر و ژێرخانی سەربازیی کۆماری ئیسلامییان تێک شکاندووە.

لە پارێزگای ورمێ، فڕۆکەخانەی ورمێ و چەند ناوچەیەکی شاری خۆی کراونەتە ئامانج.

هاوکات لە پارێزگای ئیسفەهان، فڕۆکەخانەی کاشان و ناوچەی مەهیار کراونەتە ئامانج؛ پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێرانیش پشتڕاستی کردەوە کە لەم هێرشانەدا چوار ئەفسەری هێزی زەمینی ئەرتەش لە ناوچەی مەهیار کوژراون.

ئەم هێرشانە زیانی زۆریان بە کەرتی مەدەنی و ژێرخانی ئابووریش گەیاندووە. لە ناوچەی "قەڵعەمیر"ی تاران، کوژرانی ١٥ کەس ڕاگەیەندراوە.

هەروەها لە باشووری ئێران، ئیسکەلەکانی قیشم و جاسک و شیرکەتەکانی کەشتیسازی لە خوڕەمشار پێکراون کە تێیاندا چەندین کەس کوژراو و بریندار بوون.