کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی تاهیر محەممەدی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە تاران

13:51 - 10 رەزبەر 2726

رۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک تاهیر محەممەدی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ۱۳٤٦ی هەتاوی لە ئاوایی برایم خەسار لە دایک بووە و دوای خویندنی سەرەتایی ماڵیان دەچێتە شاری بۆکان، ناوبراو ساڵی ۱۳٦۱ دەبێتە پێشمەرگەی کوردستان و لە هێزی پێشەوادا سازمان دەدرێ.

ناوبراو بۆ ماوە ٥ ساڵ ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی درێژە دەدا و ساڵی ۱۳٦٥ لەسەر داواکاریی خۆی و بە ڕەزامەندیی حیزب بۆ یارمەتیدانی بنەماڵەکەی دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات، بەڵام تا دوا ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ئامانجە بەرز و پیرۆزەکانی حیزبی دێموکرات دەمێنێتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.