بەرپرسێکی ئەمریکایی ئاشکرای کرد کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بە مەبەستی بەهێزکردنی بژاردە سەربازییەکان دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بڕیاری داوە کەشتیی هەڵگری فڕۆکەی «تێۆدۆر ڕۆزڤێڵت» و یەکە ڕاهێنراوەکانی دەریایی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بنێرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «ئۆرشەلیم پۆست»، بەرپرسێکی فەرمیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەر ڕایگەیاند کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بڕیاری داوە سێیەم کەشتیی هەڵگری فڕۆکەی خۆی لەگەڵ هێزێکی نوێ لە هێزەکانی پیادەی دەریایی ڕەوانەی ناوچەکە بکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەشتیی هەڵگری فڕۆکەی «یوە ئێس ئێس تێۆدۆر ڕۆزڤێڵت» لە ئێستادا لە ڕێگادایە بۆ ئەم ناوچەیە و گرووپی جەنگیی دەریایی و وشکانیی «یو ئێس ئێس مەکین ئایلەند»یش لەگەڵ یەکەی سێزدهی پیادەی دەریایی کە بریتییە لە ٢٢٠٠ کۆماندۆ و نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی دەریایی، بەرەو ئاوەکانی خاورمیانه بەڕێکەوتوون.
ئەم جووڵە سەربازییە فراوانانە لە دۆخێکدایە کە لە ئێستادا دوو کەشتیی هەڵگری فڕۆکەی ئەتۆمیی «جۆرج واشینگتۆن» و «جۆرج ئێچ. دەبڵیو. بووش» بە هاوکاریی دەستە کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکە پێشکەوتووەکان و کەشتییە پشتیوانەکان لە دەریای عەرەب جێگیر بوون.
ئەم کەشتیگەلە ئەرکی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و دابینکردنی ئاسایشی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هۆرمۆز لە ئەستۆ گرتووە؛ جیا لەمەش، گرووپی کەشتییە هێرشبەرەکانی «یو ئێس ئێس بۆکسەر» لەگەڵ یەکەی یازدەیەمی پیادەی دەریایی و کەشتییە جەنگییەکانی پۆرتلەند و کۆمستاک لەم ئاوانەدا دەبەن.
بەپێی زانیاریی شرۆڤەکاران، کۆکردنەوەی ئەم هەموو توانایە هێرشبەرە لە پێش ههڵبژاردنهكانی ناوەندییەکانی ئهمریکادا، دەستی دۆناڵد ترامپ بۆ بەکارهێنانی کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی کاریگەر دژی رژێمی ئێران لە حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەدا، بە تەواوی کراوە دەهێڵێتەوە.