کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥٠ خوێندکاری زانکۆی ئەلزەهرا چوونەژوورەوە بۆ زانکۆیان لێ قەدەغە کرا

14:32 - 6 رەزبەر 2726

لەم دواییانەدا سەرکوتکاری و گوشارە ئەمنییەکان لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ئێران چڕتر بوونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی تێلێگرامی "دانشجویان متحد"، نزیکەی ١٥٠ خوێندکاری زانکۆی ئەلزەهرا لە تاران، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بێ دەرچوونی حوکمی فەرمیی کۆمیتەی ئینزیباتی، هاتنەنەوژوورەوە بۆ ناو زانکۆیان لێ قەدەغە کراوە و ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆوە سەپێنراوە.

ئەم ڕێکارە لەکاتێکدایە کە بەپێی یاسای ئینزیباتیی زانکۆکان، سەرۆکی زانکۆ تەنیا مافی هەیە تا یەک مانگ (و لە حاڵەتی تایبەتدا تا دوو مانگ) ڕێگە لە هاتنەنەوژوورەوەی خوێندکار بگرێت؛ بەڵام قەدەغەکردنی هەندێک لەم خوێندکارانە لە تێرمی ڕابردووەوە درێژەی کێشاوە و یاساکانی بەزاندووە.

زانکۆی ئەلزەهرا کە زانکۆیەکی دەوڵەتیی تایبەت بە ژنانە، هاوشانی زانکۆکانی دیکەی وەک زانکۆی هونەر، شەریف و بەهەشتی، بووەتە ئامانجی سزای قورسی وەک دەرکردن و بێبەشکردن لە خوێندن. ئەم گوشارانە زیاتر وەک پەرچەکردارێک بەرانبەر بەشداریکردنی بەربڵاوی خوێندکاران لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و بەتایبەت ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفراباری ساڵی ڕابردوو پەیڕەو دەکرێن.