ڕۆژی سێشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٥، کاک جەسیم ئەلیاسی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا، لە ئاوایی سەوزی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ماوەیەک لە ڕۆژانی سەختی خەباتی چەکداری و هێرشی ڕێژیم بۆ سەر کوردستان لە سەنگەری بەرەنگاریدا، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.
پاشان بە هۆی گرفتی بنەماڵەییەوە بە ئاگاداری حیزب دەگەڕێتەوە و وەکوو خەمخۆرێکی دەروەست لەسەر هەستی کوردانەی خۆی بەردەوام دەبێ.
کاک جەسیم وەکوو بەشێکی زۆر لەو ئازیزانە کە ماوەیەک لە سەنگەری دێموکراتدا بوون، وەکوو کەسایەتییەکی جێیمتمانەی خەڵکی ناوچە، هەڵسوکەوتی شیاو و کۆمەڵایەتیی هەبووە.
ناوبراو وەکوو یەکێک لە شاهیدانی کارەساتی کۆمەڵکوژیی ئاوایی سەوزی بەدەستی کۆماری ئیسلامی، هەتا دواهەناسە ئەو کۆڵەخەمەی لەسەرشان بووە و بە ڕێزگرتن لە سەنگەری خەبات سەری نایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی چۆمی مەجیدخاندا و لە ئاوایی سەوزی، بە ئاڵای کوردستانەوە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.