لە پاڕلمانی ئۆسترالیا کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیروەریی ژینا ئەمینی و بەرزنرخاندنی چوار ساڵەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەڕێوە دەچێت.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبری ٢٠٢٦) بەڕێوە دەچێ، وتاری بەڕێز کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناو پارلمانی ئوسترالیا لە بەردەم بەشێک لە سیناتۆر، پارلمانتار و سیاسەتمەدار و کاربەدەستانی ئوسترالیا و نوێنەرانی بەشێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی پێشکەش دەکرێ.
لەو سیمینارەدا بێجگە لە وتاری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وتاری چەند سیناتۆر، پارلمانتێر و نوێنەری بەشێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئوپوزسیۆنی ئێرانی پێشکەش دەکرێن.