کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی دیکەی حەماس کوژرا

11:19 - 20 خەرمانان 2726

ئیسرائیل لە سزادان و بەئامانجگرتنی فەرماندە باڵا و سەرەکییەکامنی حەماس و بکەرانی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبر بەردەوامە و ئەرتەشی ئیسرائیل تێرۆریستێکی نوخبەی سەر بە حەماسی کردە ئامانج کە لە هێرشی ٧ی ئۆکتۆبر بۆ سەر خاکی ئیسرائیلدا بەشداری کردبوو.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ناوچەی خان یوونس لە باشووری غەززە هێرشێکی ئەنجام داوە و ئیسماعیل ئیبراهیم دەرویش قەندیل، تێرۆریستی نوخبە لە باڵی سەربازیی ڕێکخراوی تێرۆریستیی حەماس، کوژراوە.

بەپێی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئیسماعیل ئیبراهیم لە ماوەی ڕابردوودا پیلانە تێرۆریستییەکانی دژی هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و هاووڵاتییانی ئیسرائیلیدا پێش ده‌خست و بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانی ئەم ڕێکخراوە هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ و بە بەردەوامیی ئاگربەستی پێشێل دەکردووە.

هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لەژێر فەرماندەیی باشوور لە ناوچەکەدا، ڕایگەیاند کە لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەر مەترسییەکی لەناکاو بەردەوام دەبن.