داڕمانی بەهای تمەن لە بازاڕە ئازادەکانی ئێران بەردەوامە و نرخی دۆلاری ئەمریکا بە تۆمارکردنی ڕێکۆردێکی نوێ گەیشتە سنووری ٢٣٤ هەزار تمەن.
بەپێی پێداچوونهوهی نرخهكان له بازاڕی ئازادی ئێراندا لە ڕۆژی چوارشەممە ۱٨ی خەرمانان، نرخی دۆلار بە بەردەوامیی لە بەرز بوونەوەدایە و گەیشتە ٢٣٣ هەزار و ٩٠٠ تمەن.
هاوکات پۆند گەیشتە ٣١٦ هەزار و یۆرۆ بۆ ٢٧٢ هەزار تمەن بەرز بووەوە و لە بازاڕی زێڕیشدا، سکەی ئیمامی گەیشتە ٢٤٢ میلیۆن تمەن.
ئەم بازدانە بێوێنەیە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و سەپاندنی گۆشەگیرییە ئابوورییە نوێیەکان هات.
لەگەڵ چڕتربوونی ئاڵۆزییە سەربازییەکان، واشنگتۆن و بریتانیا گەمارۆی دارایی و سزای نوێیان خستووەتە سەر تاران.
هەرچەندە عەبدولناسر هیمەتی، بەرپرسی بانکی ناوەندی جەخت لە بوونی دراوی پێویست دەکاتەوە، بەڵام پێشتر دانی بەوەدا نابوو کە گۆشەگیریی دەریایی هەناردەی نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە سفر.