ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کاک فازڵ سۆفیزادە، ئەندامی حیزبی دێموکرات بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە گوندی قورمیک سەر بە ناوچەی سۆما لە شاری ورمێ، لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٨٢دا بە فەرمی پەیوەستی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران بووە.
ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەی هێزی پیشمەرگەدا، یارمەتیدەر و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بووە و بەوپەڕی تواناوە ئەرکی نیشتمانی خۆی بەڕێوە بردووە.
برایەکی ناوبراو بە ناوی نوورەدین سۆفیزادە، کادری سیاسیی حیزبی دێموکراتە و وەک ساڵانێکە لەم حیزبەدا خزمەت بە نیشمانەکەی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.