ڕۆژی چوارشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥، دایە حەلیمە کۆلەکی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان، لە ناوچەی شپیران لە گوندی دێلەزی بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی داوایی کرد .
کوڕێکی دایە حەلیمە بەناوی مەسلێح تەمەرپوور، کادری حیزبی دێموکراتە و ساڵانێکە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
دایە حەلیمە ژنێکی نیشتماندوست و حێزبخۆشەویست بوو و ئاواتی ڕزگاری و سەربەستیی کوردستان بوو.
تەرمی دایە حەلیمە هەمان ڕۆژ لە گوندەکەی خۆیان و بە بەشداریی خزم و کەسوکار و خەڵکی ناوچەکە ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.