ڕۆژی هەینی، ۱۰ی ڕەزبەری ١٤٠٥، گرووپە شاخەوانییەکانی "چیای سەوز" و "هەڵۆ"ی سەقز لە چالاکییەکی هاوبەشدا لە ناوچەی خوڕخۆڕەی سەقز، بەرەو لووتکەی کێوی تاڵەسوار وەڕێ کەوتن.
ئەم چالاکییە کە بە مەبەستی ناسنامەدارکردن و بەفەرمیناساندنی کێوی تاڵەسوار (بە بەرزیی ۲٦۱۲ مەتر لە ئاستی دەریا) لە نێوان گوندەکانی جافرخان، برایمئاوا و عەباسئاوا ئەنجام درا، بە وتار و گێڕانەوەی بیرەوەرییە بەنرخەکانی "پیرە هەڵۆ" دەستی پێکرد.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، شاخەوانان تابلۆی تایبەتی ناسنامەی کێوی تاڵەسواریان لەسەر بەرزترین لووتکەی چیایەکە جێگیر کرد.
ئەم هەنگاوەی گرووپە شاخەوانییەکان وەک هەنگاوێکی گرنگ و بەنرخ بۆ گەشەپێدانی وەرزشی شاخەوانی لە ناوچەکە و پاراستن و ناساندنی سروشتی جۆراوجۆری ناوچەکە بەئەژمار دێت.