ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی پیشەسازیی خاجەنەسیرەدینی تووسی هاوكات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا، بێ وەرگرتنی بڕیاری ئینزیباتی لە چوونیان بۆ نێو زانکۆ قەدەغە کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی خوێندکاران، بەشێک لەم خوێندکارانە هیچ دۆسییەیەکیان لە کۆمیتەی ئینزیباتیدا نییە و تەنیا لە ڕێگەی ناساندیان بە حیراسەت، ڕێگری لە چوونەژوورەوەیان کراوە. کۆمەڵێکی دیکەشیان لە ڕیزی ئەو دەسبەسەرکراوانەن کە دوای ئازادبوونیان ویستوویانە بگەڕێنەوە بۆ زانکۆ.
بەرپرسانی زانکۆ ئیدیعایان کردووە ئەم سنووردارکردنانە بەپێی "نامەیەکی نهێنی و ڕاستەوخۆ"ی وەزارەتی زانست جێبەجێ کراون، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان سەبارەت بە ناوەڕۆکی نامەکە، ناوی خوێندکاران و ماوەی قەدەغەکارییەکە نەخستووەتە ڕوو.
ئەم هەنگاوە لەکاتێکدا دەنرێت کە پێشتریش ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە قەدەغەکردنی چوونی خوێندکاران لە زانکۆکانی دیکەدا بڵاو کرابوونەوە.
ڕێگریکردن لە چوونی خوێندکاران بێ بڕیاری فەرمی و زانیاریبەخشینی ڕوون، جارێکی تر نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پەرەسەندنی گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ژینگەی زانکۆکان بەرز کردووەتەوە و دەریخستووە کە پاسەوانی و دامەزراوە حکوومەتییەکان هێشتا ئازادی و سەربەخۆیی زانکۆ دەخەنە ژێر گوشارەوە.