کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنفرانسی ساڵانەی لەیبێر پارتی لە وڵات بریتانیا بەڕێوە چوو

17:46 - 7 رەزبەر 2726

کۆنفرانسی ساڵانەی لەیبێر پارتی لە بریتانیا بە دروشمی "ئۆمێدی دووبارە" لە شاری لێڤەرپوول بەڕێوە چوو، کە تێیدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە فەرمی بەشداریی کرد.

ڕزگار ئالانی، نوێنەری حیزب لە بریتانیا، لە بەشی نێونەتەوەیی کۆنفرانسەکەدا زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ بەرپرسان ئەنجام دا، لەوانە وەزیری تازە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئافریقا، و لۆک ئاکێس، ئەندامی پارلەمان و بەرپرسی دۆستایەتیی پارلەمانی بریتانیا و کوردستانی ئێران، جگه لە چەندین ئەندام پارلەمان و لایەنی نێودەوڵەتی.

لەو دیدارەدا، نوێنەری حیزب تیشکی خستە سەر دۆخی ئێران و کوردستانی ئێران، گوشارەکانی ڕژێم، دۆخی کۆمەڵایەتیی خەڵک، و بارودۆخی کەمپ و بنەماڵەکانی حیزب کە ڕووبەڕووی مووشەکبارانەکانی کۆماری ئیسلامی بوونەتەوە.