کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ د. تۆماس یاندڵ لە ئۆتریش

14:50 - 3 رەزبەر 2726

لە سەر داوای د. تۆماس یاندڵ، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە، بەرگری نیشتمانی و هاوکاری و گەشەپێدان بۆ گرووپی سیاسیی پارلەمانتارانی لیبراڵ دێموکرات، محەممەد فەقێ‌عەلی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کاتژمێر ٥ی ئێوارە سەردانێکی پارلەمانی ئۆتریشی کرد و لە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک دانیشتن و ئاڵوگۆڕکردنی بیرو بۆچونی دوولایەنە، ئەم خاڵانەی کە جێگای پرسیار و سەرنجی ئەم ڕاوێژکارەبوون لەلایەن نوێنەری حیزبەوە باسیان لێکراو و ڕوون کرانەوە.
باسێک لەسەر کورد بەگشتی و بەجیاش لە سەر بەشەکانی کوردستان و بەتایبەتی لە هەلومەرجی ئێستادا باسی زیاتر لە سەر ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات کرا.
باسێکی گشتی لەسەر ئێران و بە تایبەتی کاڵبوونەیەوەی، کار و چالاکیەکانی لایەنگرانی پاشایەتی لە ئێران و دەرەوەی وڵات و فۆڕمنەگرتنی ئۆپۆزئسیۆنێکی جێگرەوەی کۆماری ئیسلامی، بەربەستەکانی سەر ڕێگای ئەم پێکهاتەیە.
پرسیارێکی تری ئەم بەڕێزە ئەوە بوو کە  کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان لە ئێراندا لە کوێی ئەم شەڕ و بەزمەدایە، کە نوێنەری حیزب زۆر بەوردی بیروبۆچوونی حیزبی دێموکراتی بۆ د. یاندڵ باس کرد.
لە کۆتایدا د. یاندل وێڕای سپاس بۆ بەدەنگەوەهاتنی نوێنەری حیزبی دێموکرات لەم وڵاتە هیواداری خواست کە لە داهاتوشدا لەم جۆرە چاوپێکەوتنانە هەر درێژەیان هەبێت.
نوێنەری حیزبیش وێڕای سپاس لە باوڕ و متەمانەیان، کە بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات هەیانە، ئامادەیی خۆی دەربڕی، کە هەموو کات بۆ باس لەسەر کوردستان و ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ئامادەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕ کردنی بیروڕایە.