کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ٣٤ـەمین ساڵیادی جینایەتی میکۆنۆس لە ئاڵمان

14:32 - 30 خەرمانان 2726

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کوردستانییانی دانیشتووی ئاڵمان ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدانی میکۆنۆس لە ٣٤ـەمین ساڵیادیدا بەڕێوە چوو کە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان ڕێکخرابوو.
بەر لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە، بەشداربووان بە ڕێپێوانێکی هێمن و بە دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانە، بەرەوە شوێنی مونۆمێنتی شەهیدان وەڕێکەوتن و تاجەگوڵینەیان لەسەر دانا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب لەلایەن گرووپی سروودی ئەندامانی حیزب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، شەهیدانی شۆڕشی ژینا و شەهیدانی پارێزەری ژینگەی نیشتمان دەستی پێکرد و بە ئاخاوتن و لێدوانی بەڕێوەبەران و میوانان درێژەی کێشا کە بەو شێوەیەی خوارەوە بوو :
خوێندنەوەی پەیامی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە زمانی کوردی لەلایەن موراد عەلیزادە ؛
خوێندنەوەی پەیامی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە زمانی ئاڵمانی لەلایەن سوڵتان گوڵاوی؛
پێشکێشکردنی وتاریک لەلایەن Detlef Wagner ئەندامی حیزبی CDU و دۆستی حیزب؛

پێشکێشکردنی وتارێک لەلایەن شۆهرە بەدیعی هاوژینی شەهید نووری دێهکوردی
پێشکەشکردنی شێعر لەلایەن فایەق ئەمینی؛
پێشکەشکردنی پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن سەحەر خاڵ‌ئاقایی؛
خوێندنەوەی پەیامی فێدراسیونی کۆمەڵە کوردستانییەکانی بێرلین لەلایەن ژیان سەلمان؛
پێشکێشکردنی پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی لاوان و یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لەلایەن باخەکۆ مورادی؛
خوێندنەوەی پەیامی "کنشگران حقوق بشر ایران" لەلایەن پەیمان زەرغامی؛
دانانی تاجەگوڵینەی "سازمان مجاهدین خلق ایران" لەلایەن ئێحسان نیاکان؛
خوێندنەوەی پەیامی پارتیا دێموکراتا کوردستانا سووریە لە لایەن محەممەد ساڵح ئەحمەد
خوێندنەوەی شێعر لەلایەن ئیبراهیم محەممەدپوور؛
خوێندنەوەی وتارێک لەلایەن ئیسماعیل مەلایی .